![](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEgQs_HFe0oINuFdgEL3vGhQnL_wKnXkUzudc_TdfJ6mYaZdCDRDFnJ2lJJLLuSeiyA7o2C4bY2MXnzhyphenhyphen_QJhpereW9Z0wWznt4EOq-PH4ZVnAID42R5acP44yqHLFTBR_qnGXruZtr4i3qm/s320/1.jpg)
له‌و ماوه‌یه‌دا شوره‌شێكی گه‌وره‌ی ته‌كنه‌لوجیا وزانیاری وئامێری نوێ كوردستانی گرته‌وه ئه‌مه‌ش له‌دوای ئازادبوونی ئێراق وكرانه‌وه‌ی سنوره‌كان به‌روونی هه‌ستیپێكرا،ئینته‌رنێت یه‌كێكه له‌و ته‌كنه‌لوجیانه‌ی له كوردستاندا به‌شیوه‌یه‌كی بلاو به‌كارده‌هێنرێت هاوریه‌تی ئه‌لیكترونی و په‌یوەندییه‌كان به‌یه‌كێك له‌رەهه‌ندە گرنگەكانی كۆمه‌ڵگا و لقه‌كانی كۆمه‌ڵناسی دادەنرێت، به‌تایبه‌تی له‌م سه‌ردەمه‌ی كه پڕە لە ته‌كنولۆژیاو زانست و زانیاری، په‌یوەندیكردن چ وەكو ئەوەی په‌یوەندی نێوان مرۆڤه‌كان بێت چ وەك میكانیزمه‌كانی نێو جه‌ماوەر بێت كه تێیدا دەتوانین له رێگه‌یانه‌وە پەیوەندی تاكه‌كان به‌یه‌ك بگه‌ینینه‌وە، په‌یوندییه‌كان شێواز‌و جۆرەكانی زۆرن هه‌ندێكیان پەیوەندی نێوان دووجه‌مسه‌ری جیاوازن، ئه‌مه‌یان وەك هاوڕێیه‌تی نێوان دوو كچ یا دوو كوڕ یان كور‌و كچێك ،كه ئه‌م هاوڕێیه‌تیه له سه‌ر ئەوپه‌ڕی متمانه‌و دڵسۆزیدا دروست دەبێ كه زۆرجار دەگاته ئه‌وەی كچ وكوره‌كه وەك خۆشك وبرا یان وەك دوو خۆشه‌ویست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یەكدا بكه‌ن،واته جورێكه له‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لایه‌تیانه‌ی له رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه ده‌به‌سترێت به دریژایی دروستبوونی خزمه‌تی به ژیانی روشنبیری كۆمه‌لگاكان كردووه ئه‌ندامانی كۆمه‌لگای ئێمه له‌رێگه‌ی به‌كارهینانیه‌وه سه‌رجه‌م رێگا دووره‌كانیان بۆ نزیكبووته‌وه بۆ یه‌كترناسین له ریگای ته‌كنه‌لوجیای سه‌رده‌م له وولاتانی پێشكه‌وتوو وئالوگوركردنی زانیاری وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كۆمه‌لگاو شاره‌زابوون له داب ونه‌رێتی گه‌لانی تر،به گشتی رۆلیكی به‌رچاوی هه‌یه له گه‌شپیدانی كۆمه‌لگاو كارئاسانی بۆ دروستبوونی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان وبه‌هێزكردنی ره‌وشی كۆمه‌لگاو به‌زاندنی سنور له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له به‌رده‌م كۆمه‌لگادا هه‌یه. هاوریه‌تی ئه‌لیكترونی له روانگه‌ی كۆمه‌لگه‌كه‌ماندا چه‌كێكه دوو سنوری هه‌یه یه‌كیكان پوزه‌تیفه ئه‌وی تریان نێگه‌تیفه ئه‌و چه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌لاتی خوت دایه ده‌توانی ئه‌رنیه‌كه‌ی به‌كاربێنی یان نه‌رینیه‌ی و اته هاوریه‌تی ئه‌لیكترونی وه‌زیفه‌یه‌كه بۆ په‌یوه‌ندیكردن وپته‌وكردنی ئاستی زانستی و كومه‌لایه‌تی بۆ راپه‌راندنی كاروباری ژیانی رۆژانه‌مان سه‌رچاوه‌یه‌كه له سه‌رچاوه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی كتێب وبابه‌ت نه‌ك بۆ كات به‌سه‌ربردن ورابواردن به‌ڵام له كۆمه‌لگای ئێمه‌دا ئه‌و وه‌زیفه‌یه گوراوه بۆ مه‌به‌ست وبه ئامانجی تێركردنی غه‌ریزه‌كان به‌كارده‌هێنرێت كه كارده‌كاته سه‌ربارودوخی كۆمه‌لایه‌تی وده‌رۆنی وهێنانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و تێكدانی شێرازه‌ی خێزان
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق