الأربعاء، 31 مارس 2010

كومه‌لناسی وپه‌روه‌رده‌


سه‌ره‌تا بۆ زانینی ئه‌و په‌یوەندییه‌ی كه ‌له‌ نێوان كۆمه‌ڵناسی و په‌روەردەدا هەیه‌، پشت به‌و پەیوەندییه‌دەبەستێن كە لە نێوان كۆمەڵگا و پەروەردەدا هەیه‌. په‌یوه‌ندی نێوان كۆمەڵگا و پەروەردە، هەروەكو (ئەرستۆ) دەڵێ: پەروەردە تاكە هۆكاری جێگیری كۆمەڵگایە، چونكە هەڵدەستێت بە گواستنەوی میراتەكە ڵەكەبووەكانی ڕابردوو بۆ ئەندامانی كۆمەڵگا و لەوانیشەوە بۆ نەوەكانی داهاتوو. هەروەكو چۆن پارێزگاریش لەبەها و سیستمەكانی دەكات. كەچی (ئەفلاتون) پێیوایە پەروەردە تەنیا هۆكارێكە بۆ چاكسازی كۆمەڵگا، و هیچ چاكسازییەكیش سەركەوتوو نابێت بە بێ چاكسازی تاكەكان.(4، 88) *
بۆ ئەوی زیاتر لە پەیوەندی نێوان كۆمەڵناسی و پەروەردە بگەین، پێویستە پێناسەی هەر كامیان بە جیا بخەینە ڕوو، لە وێشەوە چوارچێوەی زانستی هەركامیان دیاری بكرێت، بۆ ئەوەی بزانین ئاخۆ پەیوەندییەكانی نێوانیان چییە و لە چییدا جیاوازن؟ چۆن بەیەكەوە بەستراونەتەوە؟ كۆمەڵناسی چۆن دەڕوانێتە پەروەردە؟
پێش چوونە ناو پێناسەی پەروەردەوە، پێویستە جیاوازی بكەین لە نێوان پەروەردە (التربیە) و فێركردن (التعلیم). پەروەردە، بریتییە لە دروست كردنی سیفاتی باش و خوازراو لە مرۆڤدا. بەڵام فێركردن، بەواتای بەرزكردنەوەی ئاستی زانیارییەكانی تاك، لەسەر ئاستی نیشتیمانی، واتە لەرێگەی خوێندنی گشتی. (1،16).
بەواتایەكی تر پەروەردە، بریتییە لە فێركردنی منداڵ بە رێساكانی ڕەفتاری كۆمەڵایەتی. ئەم واتایەش نزیكمان دەكاتەوە لە پێناسەی پێگەیاندن (Socialization) هەروەكو كۆمەڵناسی فەڕەنسی (ئیمیل دوركهایم) دەڵێت: پێگەیاندن بریتیە لەكارێك كەمرۆڤە پێگەیشتووەكان (پەروەرشكار) لەسەر مرۆڤە ناپێگەیشتووەكان (منداڵ) ئەنجامی دەدەن.(2،12).
كەواتە دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە پەیوەندییەكی تۆكمە لە نێوان پەروەردە و فێركردندا هەیە، بەشێوەیەك ناكرێت لێكیان جیابكەینەوە، بۆیە پەوەردە و فێكردن بەیەكەوە دێن. پەروەردە پرۆسەیەكە بۆ تێگەیاندنی مرۆڤ لە خودی خۆی و دەوروبەرەكانی، یان هۆشیاربوونەویەكی دەروونی كۆمەڵایەتیانەی ئارستەكراوە لەلایەن سیستمێكی پەروەردەییەوە. بەڵام فێركردن (التعلیم) پەیوەستە بە لایەنە كرداری و پراكتیكیەكانی ژیان، كە زیاتر زانستەكان و پیشەكان دەگرێتەوەو لە دامودەزگا رەسمیەكان فێری دەبین.
بەڵام كۆمەڵناسی، ئەو زانستەیە، هەوڵی كەشف كردنی لایەنی كۆمەڵایەتی و دیاردەكانی كۆمەڵگا دەدات، و كار دەكات بۆ ناسینی یاسا و نەگۆڕە كۆمەڵاتیەكان لە ژیانی كۆمەڵایەتیدا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق