الأربعاء، 31 مارس 2010
كالهك وخوێ رادهی خهمۆكیان كهم دهكاتهوه
یەكەم: كاڵەك
توێژەرانی فەڕەنسی ئامۆژگاریان دەكەن، كە كاڵەك خواردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەمۆكی/سترێس گرنگی زۆری هەیە. لە میانەی لێكۆڵینەوەكانیاندا توێژەرانی فەڕەنسی بۆیان دەركەوتووە، كە ئەنزیمی گرووپی "Superoxide dismutase"ی ناو كاڵەك تایبەتمەندی كاریگەریی ئۆكسیدی هەیەو خەمۆكی و شەكەتی بەربەست دەكات، هەروەك توێژهران لەسەر ڕووبهەری گۆڤاری "Nutrition Journal نووسیوویانە.
ئەنجامە سەرەتاییەكان لەسەر چەند خۆبەخشێك كاردانەوەی پۆزەتیڤی نیشانداوە، كە بۆ ماوەیەكی زۆر گیراوەی خەستی شەربەتی كاڵەكیان پێدرابوو، لەم لێكۆڵینەوەیەدا 70 خۆبەخش دەنكی گیراوەی خەستی كاڵەكی پلاسیبۆی بە نیشاستەیان پێدرا. لە هەفتەی یەكەمدا خۆبەخشانی هەردوو گرووپ باسیان لە كەم بوونەوەی خەمۆكی و شەكەتی كرد، بەڵام بەشداربووانی گروپی یەكەم لە ڕۆژەكانی دوای هەفتەی یەكەمدا هەستیان بە باش بوونێكی زیاتر كرد بوو، لە كاتێكدا ئەم دیاردە پۆزەتیڤە لە بەشداربووانی گرووپی دووەمدا بەدی نەكرابوو. وەك دەردەكەوێت، ئەنزایمی گوشراوی كاڵەك سەرنجی مرۆڤ زیاتر دەكات و شەكەتی لەش و كێشەكانی خەوتن چارەسەر دەكات.
بۆ جیاكردنەوەو دەستنیشانكردنی كاریگەری تەواوی ئەنزایمی سوودمەندی ناو كاڵەك و جیاوازی ئەوەش لەگەڵ پلاسیبۆی بەكارهاتووی ئەم لێكۆڵینەوەیەدا توێژەران بەنیازن لێكۆڵینەوەی زیاتر لە هەمبەر ئەنزایمی گروپی "Superoxide dismutase"ی ناو كاڵەك ئەنجام بدەن.توێژەران، كاریگەری پۆزەتیڤی ئەنزایم بۆ توانینیەكان دەیگێڕنەوە، كە دەبێتە هۆكاری كەمكردنەوەی خەمۆكی و دڵتەنگی. توێژەران ناوی "Oxidative Stress" لە ڕادیكالە سەربەستە بەرەڵابووەكانی ناو شانەكانی خانەدا دەنێن، كە هۆكارەكانیان پڕۆسەی كیمیاوین.
دووەم: خوێ
كاریگەی خوێ لەسەر تەندروستی مرۆڤ یەكجار زۆرە، هەربۆیە دەكرێت ڕوون بكرێتەوە كە زۆر بەكارهێنانی خوێ لە لایەن مرۆڤەوە بەبێ هۆكار نەبێت. توێژەرانی زانكۆی "Iowa" لەمیانەی چەند تاقیكردنەوەیەكدا خۆراكی چەند جرجێكی تاقیگەیان ناشۆر كردو ئەو ناشۆریەش جرجەكانی دووچاری خەمۆكی كردەوە. لەژێر تیشكی ئەم ئەنجامەش توێژەرانی ئەم لێكۆڵینەوەیە پێیانوایە كە خوێ دەكرێت وەك دژە خەمۆكییەكی سروشتی دەستنیشان بكرێت.پرۆفیسۆر "كیم جۆهینسۆن" لەسەر ڕووپەری گۆڤاری "Physiology & Behaviour"دا دەنووسێت، كە داواكردنی لەش بۆ خوێ و دەركەوتنی خەمۆكی لە كاتی نەبوونی خوێدا دەتوانێت هەمان لێكدانەوەی پەیوەستبوون بە دەرمانە سڕكەرەكانی بۆ بكرێت.
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق